چین ئەوروپا لەدەست دەدات

لوقمان غەفوور

 

لەگەڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەسەر ئاستی باڵا، لە دوای سەردانی پڕ بایەخ لە پاییزی 2019 لەلایەن شی جین پینگ-ی سەرۆکی چین-ەوه بۆ ئەڵمانیا، وایاندانا کە دەبێتە ساڵێکی دیپلۆماتی ئەوروپی- چینی. لەبەرامبەردا ئەوروپییەکان هۆشداریان دەدا لەسەر په‌رته‌وازه‌بوونی زیاتر.

بله‌مبێرگ ڕۆژی 21ی نیسان لەڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی "دیپلۆماتیەتی کۆرۆنای چینی تا ئەوپەری ئەوروپای دوورخستەوە" تێیدا باس لەوە دەکات کە لەدوای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا دیپلۆماتە ئەوروپییەکان باس لە فشاری زیاتر دەکەن لەسەر ڕەفتاری ناپەسەندی چین، لەنێویاندا یاریکردن بە نرخی ئەو کەلوپەلە پزیشکیانەی کە لەلایەن بەرھەمھێنەرە چینییەکانەوە دەفرۆشرێت تا خۆگێلکردنی بەرامبەر چۆنێتی ڕەفتارەکانیان.

ئەنجامی ئەم مامەڵەکردنەی بیجینگ لەگەڵ قەیرانی کۆرۆنا ئەو باوەڕبوونەی داڕنی تەنیا کاتێکه بۆ ئەوەی چین چانس بە خۆی بدات وەک سەرکردایەتیکردنی جیھان دەرکەوێت.

ڕینھارد بۆیتیکۆفێر ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیا لە پارتی سەوزی ئەڵمانیا کە سەرکردایەتی وەفدی پەرلەمانی ئەوروپی دەکرد لە پەیوەندییەکان لەگەڵ چین دەڵێت: "چین لەماوەی مانگێکدا ئەوروپای لەکیس چوو".

ئەو ئاماژە بەترسی ئیدارەدانی راستەقینەی چین دەكات لە قۆناغی یەکەمی کۆرۆنا، لە ھەڵوێستی دوژمنکارانەی وەزارەتی دەرەوەی چین لە بیجینگ تا "پرۆپاگەندە بێ ئابڕووەکانیان کە بانگەشە بۆ سەرکەوتنی حزبی شیوعی دەکات" بەسەر دیموکراتییەتدا.

ھەروەھا فلیب لۆ کۆری و ئیریک براتبێرگ لە پێگەی ڕێکخراوی کارینگی بۆ ئاشتی نێودەوڵەتی لە وتارێکی ھاوبەشدا ئاماژەیان بەوەداوە لەکاتی راگەیاندنی پەتاکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستی جیھانی لە ئەوروپا لە 13ی ئادار. چین کەوتە ناردنی ھاوکارییە پزیشکییەکانی بۆ ئەوروپا کە بەشێک بوو لەو ھێرشە چاوەڕواننەکراوەی پەیوەندییە گشتییەکان کە ئامانجی زەقکردنەوەی حزبی شیوعی چین بوو. ھەرچەندە ئەوروپییەکان بە عەقڵێکی تەندروستەوە ھاوکارییەکانیان پەسەند کرد بەڵام دیپلۆماتی چینی لە ئەوروپا زۆر بە قێزەون خستییەڕوو.

بەپێی بۆچوونی ئەو دوو نووسەرە، سەرکردە دیارەکانی ئەوروپا ڕازی نابن بەو ئاسته‌نگه‌ی کە لەلایەن چین-ەوە رووبەروویان کراوەتەوە. خۆ ئەگەر دیپلۆماتیەتی چین بەردەوام بێت لەو "زیادەڕەوییەی لە سیاسەتی دەرەوە بەرامبەر ئەوروپا دەیکات" ئەوا دوای کۆرۆنا ڕێوشوێنی ئەوروپا بەرامبەر بە چین "زۆر دڵڕەقانە دەبێت".

ھەروەھا رۆژنامەی زە ھێڵ لە ژمارەی 21ی نیسان دەڵێت: "لەکاتێکدا ئیدارەی ترەمپ بە بەردەوامی سەرکۆنەی چین دەکات، بەڵام بەرپرسە ئەوروپییەکان بە شێوەیەکی گشتی کەمتر حەزیان لە رەخنەیە راستەوخۆ و بەئاشکرا".

دەشڵێت: " لەڕاستیدا سەرکردە سیاسییەکان لە پاریس و بەرلین و برۆکسل و لەندەن دڵڕاوکێیانە بەرامبەر ئەو چیرۆکانەی بیجینگ بۆیان باسدەکات و ئاماژە بە سزای بە کۆمەڵ دەكەن بەسەر چین".

لەکاتێکدا ھەندێک لە ئەوروپییەکان بەکردەوە ھەمیشە دەیانەوێت لە دوای کۆرۆنا پشتبەستن بە چين کەمبکەنەوە کە ئەمەش زیانێکی گەورە بەو ئاڵۆگۆڕە بازرگانییە ده‌گه‌یه‌نێت لە نێوان ئەوروپا و چین کە بڕی ساڵانەی 750 ملیار دۆلارە.

 

 



PM:08:27:23/04/2020