10 خۆراکی سەرەکی بۆ مانگی ڕەمەزان

مانگی ڕەمەزان ماگی کۆبونەوەی خێزانە لەسەر سفرە و خوانی ئێواران لە دوای ڕۆژێک لە بەڕۆژوو بوون و کارکردن و ماندووبون ، بۆ ئەوەش لەژەمی ئێواراندا ئەم خۆراکانە لەبیرمەکەن .

١-برنج: یەکێکە لە خۆراکە سەرەکیەکان کە بڕێکی باش کاربۆھیدرات بەجەستە ،باشتر وایە ئەو جۆرە برنجانە بخۆن کە ڕەنگیان قاوەییە ،چونکە ئەمە ھاوسەنگی شەکر دەپارێزێت لە خوێندا .

٢-ئارد یەکێکە لەو پێکھاتانەی کە پێویستە لەناو چێشتخانەدا ھەبێت ،بڕی پێویست ڕیشاڵ بەجەستە دەبەخشێت و دەتوانن لە ڕێی بەکارھێنانی ئارد بۆ دروستکردنی حەڵوا و ئیشی ھەویری سوود لە ئارد وەربگرن .

٣-پاقلەمەنیەکان:  نیسک و نۆک فاسۆلیا ئەو خۆراکانەی کەبڕێکی باش پرۆتین لەپێکھاتەیدا ھەیە و ڕێژەی کۆلیسترۆلی خوێن دادەبەزێنێت .

٤-لەکاتی ئامادەکردنی زەڵاتەدا دەتوانن زەیتی زەیتون تێکەڵاوی زەڵاتەکە بکەن .

٥-میوە وشککراوە: باشتر وایە ئێواران خورما بەکاربھێنن بۆ ڕۆژوو شکاندن چونکە بڕێکی باش ووزە و توانا بەجەستە دەبەخشێت.

٦-ھەوڵبدەن میوە و شەربەتە سروشتیەکان بخۆنەوە بۆ ئەوەی جەستە بڕی پێویست ڤیتامین و کانزاکانی دەست بکەوێت.

٧-گۆشتی ماسی و مریشک لە ژەمەکانتاندا بەکاربھێنن.

٨-ئەگەر سەوزەی نوێتان دەستنەکەوت ئەوە دەتوانن سەوزەیەک کەپێشتر لەبەفرگرەدا ھەڵتانگرتوە بەکاریبھێنن .

٩-چەرەسات: ھەوڵبدەن چەرەساتەکان بە تێکەڵاوی ئامادە بکەن و شەوانە بڕێک لەچەرەس بخۆن بەڵام پێویستە خوێی پێوە نەبێت  بۆ ئەوەی کێشەی تونێتیتان نەبێت لە ڕۆژی داھاتودا کاتێک بەڕۆژوو دەبن.

١٠-پەتاتە: یەکێکە لەو خۆراکانەی بڕێکی باش کاریۆھیدرات بەجەستە دەبەخشێت .

PM:05:08:24/04/2020