لە رووی تەندروستیەوە لە پارشێودا چی بخورێت باشەو کێشیشت زیاد نەبێت..؟

لە مانگی ڕەمەزاندا نانخواردنی ژەمی پارشێو بایەخێکی تایبەتی هەیە، بەتایبەتی لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی کاتەکانی ڕۆژ زۆرە و بۆ ماوەی ١٦ کاتژمێر موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن، هەر بۆیە لە پارشێودا ژەمێک نان دەخورێت بۆ ئەوەی هەست بە تینوێتی و برسێتی نەکەن لەرووی تەندرووستیەوە پەسەند بێت.


پسپۆران بۆ ژەمی پارشێو لە ڕەمەزاندا بۆ ئەوەی تەندروستی لەشت گونجاو بێت و کێشیش زیاد نەکات و کاریگەری سلبی نەبێت، پێویستە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین و سەرچاوەی سەرەکین وەک هێلکە و پەنیری کەم چەوری و پاقلەی فولی سودانی و جۆرەکانی، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر تێر دەکات و وزە دەدات بە لەشت، بەڵام هێلەک بە کوڵاوی باشترە.


هەروەها ئەو خواردنانەی سەرچاوەی سەرەکی ماددەی ڕیشاڵیەکان و کاربۆهێدراتی تەندروستن، چونکە بۆ ماوەیەکی زۆر هەستی تێریت پێ دەبەخشێت و کەمێک درەنگ هەرس دەبێت وەک شۆڤان و نانی بۆر و بقولیاتەکانی وەک نیسک و پاقلە.


یەکێک لەو خۆراکە بەسوودانە، ماست باشترین ژەمی پارشێوە، چونکە دەوڵەمەندە بە کالسیۆم و پڕۆتین و ڤیتامین، هاوکات بەکتریای سودبەخش لە گەدەدا دروست دەکات کە بۆ کرداری هەرس بەسوودە و یارمەتی دەدات زوو تینوو نەبیت.


سەوزەوات بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر ئاوی تێدایە یارمەتی لەش دەدات و قەرەبووی ئەو شلەمەنیەی لەش دەدات کە لە کاتی ڕۆژوودا دەڕوات، هاوکات ڕێگا نادات قەبز بیت وەک خەیار و تەماتە و کاهو.
 


PM:10:52:24/04/2020