ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنى گشتى سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان کۆببێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کاتژمێر ١:٠٠ی پاشینوەڕۆ لە شاری سلێمانی کۆبێتەوە، بەمەبەستی هەڵبژاردنی بەرپرسانى بۆردی مەکتەبەکان.

 

لە دوای تەواوبوونی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی كە لە ٢١ی كانونی یەكەمی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی بەسترا، ئەنجومەنی سەركردایەتی چەندین كۆبوونەوەی یەكلەدوایەكی كردووە و چەندین پۆستی ناوخۆیی یەكلاكردوەتەوە.

 



AM:11:29:25/04/2020