پێلی سێ باشترین یاریزانی جیهان دیاری دەکات

پێلی ئەفسانەی تۆپی پێی پێی بەرازیلی سێ باشترین یاریزان لە جیهاندا لە ئێستادا دیاری دەکات و میسی بە باشترین و تەواوتر ناودەبات.

لە نوێترین لێدوانیدا پێلی دەڵێت، لە ئێستادا سێ  تەواوترین یاریزان دەبینرێت یەکەم میسی و دووەم رۆناڵدۆ و دوای ئەوانیش نەیمار.

دەشڵێت" لە هەموویان تەواوتر  میسیە، چونکە ئەو گۆڵ دەکات و گۆڵ درووست دەکات و  بە باشیش دەتوانێت یاریزان تێپەڕێنێت، ئەو لە هەموو روویەکەوە یاریزانێکی تێروتەسەلترە لەم کاتەی ئێستا.




PM:01:08:25/04/2020