تیباس هەڕەشە لە یانەکان دەکات

خافێر تیباسی سەرۆکی رابیتەی لالیگا هەموان دڵنیا دەکاتەوە یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو دەکات و هەڕەشە لەو یانانەش دەکات ئامادەی گەڕانەوە نەبن بۆ یاریکردن.

تیباس دەڵێت" ئەگەر وەزارەتی تەندروستی رەزامەندبوو بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە، هەر یانەیەک رەتیبکاتەوە یاری نەکات و ئامادە نەبێت، ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین و هەموو ئەو یاریانەشی کە ماویەتی بە دۆڕان ئەژماری دەکەین بۆی.

پاشان دەڵێت" لە پێشینەی کارەکانی ئێمە  ئەوەیە ئامادەکاری  بۆ گەڕانەوە  بکەین، ئەگەر وەزارەتی تەندروستی رێگەی بە گەڕانەوە دا، ئەوا ئێمەش پلانی خۆمان بۆ ئامادەکارییەکان رادەگەیەنین.

خولی لالیگای ئیسپانیا   ٢٧هەفتەی لێ تەواو بووەو یانەی بەرشەلۆنە بە ٥٨ خاڵ یەکەمی خولەکەیە.

 


PM:02:54:25/04/2020