لەگەڵ ئەوەی شێرپەنجەی گورچیلە لە پلەی 12 یەمنی نەخۆشی شێرپەنجەدایە و زۆر كەم قسەی لەسەر دەكرێت ، و دەست نیشانكردنی ئەم نەخۆشییە بە تایبەت لە قۆناغەكانی سەرەتادا كارێكی ئاسان نیە .
چەند نیشانەیەك هەیە كە توشبوون بەم نەخۆشییە ئاشكرا دەكات لەوانەش:
1- هەبوونی خوێن لەناو میزدا :
لە قۆناغە سەرەتایيەكانی توشبوون بەشێرپەنجەی گورچیلە ئاسان نیە دەست نیشان بكرێت بەڵام بەردەوام هەبوونی میز بە خوێنەوە بۆ ماوەی زیاتر لە یەك هەفتە ئاماژەیەكی مەترسیدارە بە توشبوون بە شێرپەنجەی گورچیلە .
2- دروست بوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت :
هەستكردن بە ئازار لە بەشی خوارەوەی هەردوو لای بڕبڕەی پشت ئاماژەیە بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكانی گورچیلە لەبەر ئەوە لەكاتی هەستكردن بەم جۆرە ئازارە باشتر وایە سەردانی پزیشك بكەیت .
3- هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام :
جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو كەسانەی كە بەهۆی كاركردن و كەمخەویەوە هەست بە ماندوێتی دەكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی بێ بوونی هیچ هۆكارێك هەست بە ماندوێتی دەكەن ، هەست كردن بە ماندوێتی بێ بوونی هۆكارێكی دیاریكراو و كەم خۆراكی و لاوازی و بێ هێزی .
4- بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێن :
یەكێكی دیكە لە نیشانەكانی توشبوونی گورچیلەكان بە شێرپەنجە بەرز بوونەوەی ئاستی كۆلیستڕۆڵە لەناو خوێندا و ئەمەش شیكارە ئاساییەكانی خوێن ئاشكرای ناكات .
5- هەڵئاوسانی گورچیلەكان :
دروستبوونی وەرەم و هەڵئاوساوی لە شانەی گورچیلەكاندا ئاماژەیە بۆ توشبوونی گورچیلەكان بە شیرپەنجە چونكە لەم حاڵەتەدا چالاكیەكانی ئەم ئەندامەی جەستە كەمدەبێتەوە و بڕێك لە ئاو لە لەشدا كۆدەبێتەوە .
6- كەمخوێنی :
گورچیلەكان ڕۆڵیان هەیە لە پرۆسەی بەرهەمهێنانی خڕۆكە سوورەكانی خوێن ، لەبەر ئەوە یەكێك لە نیشانەكانی نا تەندروستی گورچیلەكان كەمخوێنیە .
7- كەمبوونەوەی ئارەزووی نانخواردن :
كاتێك گورچیلەكان ناتوانن ئاكتڤ بن ئەوە ژەهری "بۆلینا " لەناو خوێندا دەنیشێت و لەگەڵیدا مرۆڤ هەست بە دڵتێكهەڵاتن و ڕشانەوە دەكات و ئارەزووی نانخواردن كەمدەبێتەوە.
بۆ خۆپاراستن و دووركەوتنەوە لە شێرپەنجەی گورچیلە دەتوانی ئەوانە بكەیت:
1-لە جگەرەكێشان دووربكەوە، واتە ئەگەر جگەرەكێشی وازی لێ بێنە.
2-پارێزگاری لە كێشی تەندروستی لەشت بكە، واتە ئەگەر كێشی لەشت زیادە یان بەدەست قەڵەوییەوە دەناڵێنیت، ئەو كالۆریانەی رۆژانە لە رێگەی خۆراكەوە وەریان دەگریت كەمی بكەوە و هەولبدە رۆژانە وەرزش بكەیت.
3-كۆنترۆڵی بەرزی فشاری خوێنت بكە، واتە هەرجارێك سەردانی پزیشكت كرد داوای لێ بكە فشاری خوێنت بپێوی كە ئەگەر بەرز بوو هەوڵی كەمكردنەوەی بدە لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیانت، وەك وەرزشكردن و كێش دابەزاندن و سیستەمی خۆراكی تەندروست یان وەرگرتنی دەرمان، بۆیە پێویستە ئەوانە لەگەڵ پزیشكی شارەزا باس بكەیت و ئەو بۆتی دیاری دەكات كە باشترین چارەسەر چییە.