بڕێک پارە دەدرێت بە ١٦ ملیۆن کەسی عێراقی

بڕیارە هەفتەی داهاتووەوە بڕی ٣٠ هەزار دینار بە تاکی هەرخێزانێک دەدرێت وە قەرەبووی قەدەغەی هاتووچۆ، ژمارەی ئەو کەسانەی پارەکە وەردەگرن ١٦ ملیۆن کەسن.


عەبدولزەهرە هنداوی‌، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پلاندان بە میدیا عیراقییەکانی‌ راگەیاند " لە دوو رۆژی‌ داهاتوودا وردبینی‌ لەو فۆرمانەدا تەواو دەبێت کە زیاتر لە ١٦ ملیۆن کەس وەک زیان پێگەیشتوانی‌ قەدەغەی‌ هاتوچۆ پێشکەشیان کردووە بۆ ئەو هاوکارییە کە بڕەکەی‌ بۆ هەر تاکێک ٣٠ هەزار دینارە".


وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پلاندان عێراق وتیشی " ئەو کەسانەی‌ هاوکارییەکە دەیانگرێتەوە بە نامەیەک بۆ ژمارە تەلەفۆنەکەیان ئاگاداردەکرێنەوە و ژمارە تایبەتەکەی‌ خۆیانی‌ تێدایە و سەرۆک خێزان دەتوانێت لە نزیکترین بانک لە شوێنی‌ نیشتەجێیانەوە تەواوی‌ ئەو برە پارەیە وەربگرێت".

 
حکومەتی عێراق وەک یارمەتیدانێکی کەم دەرامەتەکان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆرۆناو قەدەغەکردنی هاتوچۆ بڕیاری قەرەبوونەوەی ئەو کەسانەی بەو بڕە پارەیە دەرکرد. 

 


PM:04:48:27/04/2020