راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق لەسەر ئەو فشارانەی كەلایەنەكان دەیكەنە سەری و رایگه‌یاند" تەنها ئەو فشارانە قبوڵ دەکەم پشتیوانی لە دەوڵەت بکات".
مستەفا کازمی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق له تویتێكدا كە له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" بڵاویكردووەتەوە و نووسیوویه‌تی" ئەو بەرپرسیارێتیەی خۆی بۆ ئامادەکردووە، لە بارودۆخێکی ئابوری و ئەمنی وتەندروستی قورسیدایە، دیارە بەرپرسیارێتییەکی نیشتیمانیە".
هاوکات کازمی لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" ئه‌و حكومه‌ته‌ی من هه‌وڵی بۆ ئه‌ده‌م تاوه‌كو پێكیبهێنم پێویسته له ئاستی هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا بێت و چاره‌سه‌ریان بكات".
وتیشی" تەنها ئەو فشارانە قبوڵ دەکەم کە پشتیوانی لە ئاراستەی دەوڵەت بکات و هەموو ئەو فشارانە رەتدەکەمەوە کە ڕێگری بکات لە ئامانجەکانی دەوڵەت".