لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ١١ پەرلەمانتار داوای بانگهێشتكردنی سەرۆکی حکومەت بۆ پەرلەمان دەكەن

بە هۆی قەیرانی مووچەوە ١١ پەرلەمانتاری فراكسیۆنە جیاجیاكانی پەرلەمانی كوردستان داوای بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت دەكەن بۆ پەرلەمان.

 

لەیاداشتی ئەو پەرلەمانتارانە هاتووە، پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگهێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە بۆ مووچەی فەرمانبەران.

 

هاوکات هەر لە یاداشتەکەدا ئەو پەرلەمانتارانە ئاماژە بەوەشدەکەن" ناكرێت حكومەت مووچەی فەرمانبەران نەدات و دۆخی هاووڵاتیان بەو جۆرە لەئاستێكی خراپدابێت و پەرلەمان كۆنەبێتەوە و بێدەنگی هەڵبژێرێت".

 

دەقی یاداشتەکە: 

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان -عێراق

بابەت/ ئەنجامدانی دانیشتن

‎پاڵپشت بە ماددەی ٦٦، بڕگەی یەكەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان-عێراق، ئێمە ژمارەی یاسای ئەندامانی پەرلەمان كە لە خوارەوە واژۆمان كردووە، داوادەكەین پەرلەمانی كوردستان دانیشتێكی ئاسای ئەنجام بدات، دەربارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و بانگێشتكردنی سەرۆكی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار بۆ پەرلەمان و دۆزینەوەی هەرچی زووە چارەسەر بۆ موچەی فەرمانبەران.

‎چونكە ناكرێت حكومەت موچەی فەرمانبەران نەداو دۆخی هاوڵاتی بەوجۆرە لە ئاستێكی خراپدابێت و پەرلەمان كۆنەبێتەوە بێدەنگی هەڵبژێرێت.

‎دیاری ئەنوەر حمە ڕەحیم
‎سۆران عومەر
‎سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
‎ئەبوبەكر عومەر عبدللە( هەڵەدنی)
‎جەلال محمد
‎هلز احمد محمد
‎سیروان بابان
‎ڕوپاك احمد
‎مەم بورهان قانع
‎سیپان ئامێدی
‎گۆران عمر علی

 

 


AM:12:04:28/04/2020