بەهۆی بۆرودمانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لە دەستدەدەن

بە هۆی بۆمبارانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیەوە لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان باشوور و باکوور و رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لاوی خەڵکی "شنۆ"ی رۆژهەلاتی کوردستان کە بە مەبەستی کۆ کردنەوە گیای بەهارە چووبوونە ئەوێ، گیانیان لە دەست دا.

بە پێی راپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە، ٩ ٢٨ی نیسان، فرۆکە جەنگیەکانی تورکیە بەرزاییەکانی سەرسنووری خواکورکیان بۆمباران کرد کە لە ئاکامدا دوو لاوی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی " فاخر تازەوارد" تەمەن ٣٥ ساڵ و " رەشید میرۆ" تەمەن ٣٦ ساڵ کوژران.


ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بۆ کۆ کردنەوەی گژ و گیای بەهاری چووبوونە بەرزاییەکانی ئەو ناوچانە. لە وەرزی بەهاردا زۆرێک لە خەڵکی سەرسنوور بەو مەبەستە روو لە چیاکان دەکەن.


هەروەها، چەندین هاوولاتیی دیکەش بریندار بوون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان بۆ هەنگاو ئاشکرا نەبووە.


تەرمی ئەو دوو لاوە تا ئێستاش لە کوێستانی خواکورکە و بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە تەرمەکانیان بگوازنەوە بۆ شنۆ.


 بەرزاییەکانی خواکورک لە نێوان شارەکانی ئورومیە لە رۆژهەڵات، سۆران لە باشوور و هەکاری لە باکووری کوردستان هەوڵکەوتووە.
 


PM:07:35:28/04/2020