ژمارەی تووشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەهەڵکشاندایە
کەسێکی تر بەم ڤایرۆسە گیانی لەدەستدا

تەنها لە ٢٤ کاتژمێر لە هەرێمی کوردستان و بەدیاریکراوی لە هەولێر ١٠ حاڵەتی تووشبووی نوێ تۆمار کراو، نەخۆشێکیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە کۆچی دوایی کرد.

ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (٦٤):

 

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، ڕێکارەکان بەردەوامن بەم شێوەیە:

 

1. کەرەنتین

ژمارەی هاووڵاتیان لە کەڕەنتینەکان (٩١٩٦) هاووڵاتی بوون، لەئێستادا تەنها (١٦٠٢) هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە لە (٣٣) شوێنی جیاواز (٥٧٢) لە هەولێر، (٢٥٩) لە سلێمانی، (٧٣٠) لە دهۆك، (٤١) لە ڕاپەرین، وە (٧٥٩٤) هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەڕەنتین کردنی ژمارەیەکی تری کەرەنتین کراو لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو کە کۆی گشتی بریتی بوو (١٦٥) هاووڵاتی.

 

2. پشکنین

لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو (١٧٠٦) پشکنین ئەنجام دراوە، (١١٢١) هەولێر، (١٥٨) سلێمانی، (٣٠٠) دهۆك، (٢٥) هەڵەبجە،(١٢) ڕاپەرین، (٩٠) سۆران. دەرەنجام (١١) تووشبووی نوێ تۆمارکراو بەم شێووەیەی خوارەوە:

پارێزگای هەولێرە(١١) پۆزەتیڤ:

o (١٠) تووشبوو لە قەزای سۆران دەستنیشانکران، سێ پیاو و چوار ئافرەت و سێ منداڵ کە بەرکەوتە و خانەوادەی تووشبووێکی پێشوون.

o (١) تووشبوو کە ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دانیشتووی گروپی ئەندازیارانی شاری ھەولێرە دوای گیانسپاردنی پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو.

3. ئاماری گشتی

کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان گەشتە (٣٦٦) تووشبوو، لەنێویاندا (٥) مردن هەیە و (٣٢٢) نەخۆش چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

 

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە کاردان جارێکی تر تکا دەکەین هاووڵاتیان بە هیچ شێوەیەك نەیەنە دەرەوە لە ماڵەکانیان وە پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

 

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٨ی نیسانی٢٠٢٠

 

 



PM:07:56:28/04/2020