د. بەشیر حەداد: کێشەی شایستە دارایەکانی هەرێم چارسەر دەبێت

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند" کێشەی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبێت و هەر کارێک لەو رێگەیەدا پێویست بێت ئەنجامی دەدەن".


لە لێدوانێکی رۆژنامەووانیدا، د. بەشیر حەداد ڕایگەیاند "بابەتی ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە چارەسەر دەبێت".

لە درێژی لێدوانەکەی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند: "دواخستن و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە کارێکی نایاساییە و جێگای قبوڵ کردن نییە، چونکە بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ و دوای گلدانەوەی بەشە نەوتی رادەستنەکراو، پێویستە لەسەر حکومەتی فیدراڵ ئەو بەشەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کە دەمێنێتەوە بینرێت".


 ئەو بەرپرسە کوردە دەشڵێت "دوای ئەوەی نووسراومان کرد بۆ وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی کار بە نوسراوی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران نەکات بۆ راگرتنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێستا خەریکە کێشەکان چارەسەر دەبن چونکە ئەو نوسراوەی ئێمه پاڵپشتییەکی بەهێزە بۆ ئەوەی وەزارەتی دارایی بتوانێت کاری لەسەر بکات و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت".

 


AM:12:20:29/04/2020