بنەماڵەی ئەو ئافرەتە تەمەن ٧٥ ساڵەی دوێنێ تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، کە دوای گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە توشبووی کۆرۆنا بووە، بنەمالەی ئافرەتەکە ڕوونکردنەوەیەکیان بۆ ڕایگشتی بلاوکردەوە و ڕەتی دەکەنەوە بە کۆرۆنا گیانلەدەستدابێت و پێیوایه كه مردووه‌كه‌یان بۆ مه‌به‌ستی سیاسی به‌كارهێنراوه.
بنه‌ماڵه‌ی (خانه تاھیر ره‌سول) لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" وه‌ك ده‌بینین ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه، كه خوالێخۆشبوو به‌ھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا مردووه، ئه‌م باسه به‌درۆ ده‌خه‌ینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوالێخۆشبوو بۆ ماوه‌ی ٣ مانگه نه‌خۆشه و جه‌لده لێیداوه، و تاكو ئێستا ده‌رێی نه‌دیتووه".
بنه‌ماڵه‌ی (خانه تاھیر ره‌سول) لە ڕوونکردنەوەکەدا نووسیویانه" ریسواییه بۆ ته‌ندروستی، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كه‌ن مردووه‌كه‌تان نه‌داباوه ئێمه تاكو ئه‌و فه‌حسه درۆیه‌تان ده‌رده‌چوو".
لە کۆتای ڕوونکردنەوەکەدا جەختیش دەکەنەوە" کە ئه‌مه درۆیه‌و ھه‌ڵبه‌ستراوه، بنه‌ماڵه‌ی ئێمه‌یان كردۆته جێگای باس له‌چوارچێوه‌ی سیاسه‌تدا مردووی ئێمه‌یان به‌كارھێناوه".
ئەوەش لە کاتێکدایە، دوێنێ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" ئافرەتێکی تەمەن ٧٥ ساڵ دوای گیانلەدەستدانی دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە".