لەرووداوێکدا لەبەرامبەر قونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا

لە رووداوێکی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لەبەردەم قونسڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا.


کاروان خۆشناو، وتەبێژی پیشووی پۆلیسی هەولێر لە ئەکاونتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردوەتەوە، "كەمێك پێش ئێستا لەڕووداوێكی هاتوچۆدا لە بەرامبەر كونسوڵخانەی ئەمریكی ئەو رێگەیەی كە دێتەوە سەر شەقامی 100 مەتری رووداوێكی هاتوچۆ روویداوە".


وتەبێژی پیشووی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "رووداوەكە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە كە بە سەختی بەریەككەوتوون بەوهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكیش برینداربوون".
 


PM:04:35:29/04/2020