وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوایەک ئاراستەی سەرکردە عێراقییەکان دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سەرکردە عێراقییەکان کرد، دوورکەونەوە لە بەشبەشکاری تایەفی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێدا.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی نیسان، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا له‌باره‌ی دۆخی عێراقه‌وه‌ وتی" بەوردی چاودێری پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق دەکەین، هەروەها سه‌ركرده‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ریان پێویسته‌ سیستمی پشكپشكێنه‌ به‌لاوه‌ بنێن و له‌ په‌یوه‌ندیدا بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عیراق".

 

هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا داوای له‌ حكوومه‌تی عێراق كرد ویست و داواكانی گه‌لی عێراق جێبه‌جێ بكات. 

 

لەلایەكی ترەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەڵێنیدا، وڵاتەكەی ڕێگە بە ئێران نەدات سیستمی چەكی ئاسایی بكڕێت، كاتێك قەدەغەكردنی كڕینی چەكی لەسەر هەڵدەگیرێت.

 

ئەو لێدوانانەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق، کارنامەی حکومەتەکەی پێشکەش بە پەرلەمان کرد، بۆ ئەوەی متمانە بە کابینەی بدرێت و لە زووترین کاتدا دەستبەکار بێت.



PM:10:28:29/04/2020