ئەگەری تەواونەکردنی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی ئیتاڵیا هەیەو لەوانەیە خولەکە هەڵبوەشێنرێتەوە.
ساپادافۆرای وەزیری وەرزشی ئیتاڵیا لە نوێترین لێدوانیدا رەتیکردەوە کاتێک بۆ مەشق و راهێنان و دەستپێکردنەوەی یارییەکان دیاری بکات، رایگەیاند" هێشتا بڕیاری کۆتاییمان نەداوە خولەکان دەستپێبکاتەوە، ئێمە کۆبوونەوەی گەورەی خۆمان لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا و تەندروستی و رابیتەی خولەکە دەکەین و بڕیاری لەسەر دەدەین.
ئەم لێدوانەی ساپادافۆرا بەرپرسانی یانەکانی توڕە کردووەو دژی وەستانەوە بۆ دەستپێنەکردنەوەی خولە ناوخۆییەکان.
ڤایرۆسی کۆرۆنا بە توندی ئیتاڵیای گرتەوەو بەهۆیەوە زیاتر لە ٢٠ هەزار کەسی کوشت.