لەهەولێر 2 تۆمەتبار‌و لەشارەزووریش 6 گومانلێكراو دەستگیردەكرێن

‌شەش گۆمانلێكراوەكەی شارەزوور
پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت بەتۆمەتی ئەنجامدانی كاری ساختە دوو كەسیان دەستگیركردوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزووریش دەستگیركردنی شەش گۆمانلێكراوی بەڕەگەز ئێرانی رادەگەیەنێت.
لەراگەیەندراوێكی پۆلیسی هەولێردا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە تێدا هاتووە، دوو تۆمەتباریان دەستگیركردووە كە پولی پۆستەیان لەوڵاتێكی تر ساختەكردووەو بەنیازی فرۆشتنەوەیان هێناویانەتە كوردستان.
هەروەها بەشی راگەیاندن‌و پەیوەندیەكانی ئاسایشی شارەززور لە راگەیەندراوێكدا ئەوە دەخەنەڕوو كە شەش گومانلێكراوی بەڕەگەز ئێرانیان دەستگیركردووە كە ماددەی (تریاك)یان پێبووە سەرجەمیان ئالوودەبوون بە ماددە هۆشبەرەكانەوە.



AM:11:05:14/05/2014