دەمەو ئیوارەی ئەمڕۆ ١ی ئایار وەفدی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتەوە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ گەیشتنیان سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆکی حوکمەت قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" کۆبوونەوەکانیان ئەرێنی بووە".
وتەبێژەکەی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات لەهەفتەی داهاتوودا درێژە بە کۆبوونەوەکان دەدرێت.
لە راگەیەندراوێکدا حکومەتی هەرێم باس لەوە دەکات، پاش ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبونه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ھه‌ینی ١ی ئایاری ٢٠٢٠، شاندی باڵای حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، له به‌غداوه گه‌ڕایه‌وه هه‌ولێری پایته‌ختی ھه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆبونه‌وه‌كان له كاتێكی ئاڵۆزی پڕ كێشه‌دا به‌ڕێوه‌چون، به‌ڵام به گشتی ئه‌رێنی بون، بڕیاریشدرا ھه‌فته‌ی ئاینده درێژه به كۆبونه‌وه‌كان بدرێت بۆ گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیاره‌كان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه ھه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان ھه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غداد به‌تایبه‌ت له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی بودجه و نه‌وت.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا حكومه‌تی هه‌رێم دوپاتیكردوه‌ته‌وه، "چۆن پابه‌ند بون به ته‌واوی بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی ۲٠۱۹، پابه‌ندیش ده‌بن به‌و خاڵانه‌ی كه له لێكتێگه‌یشتنی 1-12-2020 نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه".
وەفدی هەرێم بەبێ ئەوەی بگاتە هیچ رێککەوتنێک لەسەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم گەڕایەوە هەولێر.
وەفدی هەرێم دوا ی سێ رۆژ لەسەردانێکی چڕ و پڕ و کۆبوونەوە لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەو، مستەفا کازم سەرۆک وەزیرانی راپسێردراو، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق و سەرکردە شیعەو سونەکان گەیتشنەوە هەرێمی کوردستان.
ئەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئیستا کەماوە ٥٥ رۆژە نەیتوانیووە یەک مووچە بەمووچەخۆرانی هەرێم بدات.