تەڤگەر شێرکۆ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

خانمە پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی، تەڤگەر شێرکۆ، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو.

 

تەڤگەر شێرکۆ بە ئێن ئاڕتی دووی ڕاگەیاندووە" هۆکاری دەرنەکەوتنی لەسەر شاشەی ئێن ئاڕتی بۆ تووشبوونی بە ڕووداوێکی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە، کە ماوەی هەفتەیەکە لەسەر داوای پزیشک لە ماڵەوە ماوەتەوە".

 

ڕاشیگەیاندوە" شەوی شەممەی ڕابردوو لە دوای پێشکەشکردنی پانۆرامای هەواڵەکان و لەکاتی ڕۆشتنەوەدا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە".

 

تەڤگەر وتیشی" لە ڕووداوەکەدا تەنیا زەبر بەر سەرم کەوتووە و زیانی مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکەم کەوتووە، لە ئێستادا لە ماڵەوە چارەسەرە پزیشکییەکان وەردەگرم و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا دەگەڕێمەوە سەر کارەکانم".

 

تەڤگەر شێرکۆ عوسمان، لەدایکبووی ١٩٩٢ی گەرەکی کانێسکانی شاری سلێمانی یە، خوێندنییشی هەر لە سلێمانی تەواوکردووە. لە خێزانێکی راگەیاندکارو  نووسەر ژیاوە، نزیکەی شەش ساڵە  لە بواری راگەیاندن کار ئەکات  یەکەم وێستگەی کارکردن NRTە، بێژەرو پێشکەشکاری ھەواڵی سیاسی و پێشکەشکاری چەندین بەرنامەی جۆراو جۆر «سەکۆ، لێرە لەوێ، بەیانیت باش کوردستان».




PM:08:04:01/05/2020