شاسوار عبدولواحید: تەنیا چوار کومپانیای پارتی و یەکێتی خاوەنی ٣٢ ملیار دۆلارن

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" تەنیا چوار کومپانیای پارتی و یەکێتی خاوەنی ٣٢ ملیار دۆلارن". 

شاسوار عبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" لە نوسینێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" بەتەنیا چوار کۆمپانیای سەر بە دوو حزبە دەسەڵاتدارەکە خاوەنی (٣٢ ملیار) دۆلارن، ئەمە بەشی موچەی پێنج ساڵی فەرمانبەران دەکات".

 

سەۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا ڕاشیگەیاندووە" سەرباری ئەمە مانگانە (١٢٠ ملیۆن) دۆلار لە بودجەی حکومەت ئەدزن و لە حزبەکانیاندا خەرجی دەکەن، پارەی وڵات بەمشێوەیە بەهەدەر ئەدەن".



AM:12:10:02/05/2020