لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هۆشداری دەدرێت

سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانەوە هۆشداری دەدات و دەڵێت" ناکرێت بڕینی مووچە وەک کارتی گوشار بۆ سەرهەرێمی کوردستان بەکاربهێنرێت".
 
خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە کرد" بەکارهێنانی کارتی مووچە وەک گوشاری سیاسی بۆ سەر هەرێمی کوردستان کارێکی رەتکراوەیە و ناکرێت بەردەوام بێت".
 
سەرۆکی هاوپەیمانیی ناوچە ئازادکراوەکان باسی لەوە کردووە" خەڵکی کوردستان خەڵکی ئێمەن، لەگەڵیانداین لەوەی هەمانە و پێکەوە بە برایەتی لە یەک نیشتماندا دەژیین".
 
خەنجەر جەخت لەوە دەکاتەوە، هەموو جارێک پەنابردنە بەر بژارەی قورس لە بەرژوەندیی یەک عێراقی نییە. 

PM:05:24:02/05/2020