چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله هێرشێکیان ئەنجامدا و کە لە ئاکامدا ژماره‌یه‌ك كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی شانه‌ی ئه‌منی عیراق، تیرۆریستانى داعش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شاره‌دێى نوخه‌یب له رۆژئاواى كه‌ربه‌لا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه" هێرشه‌كه له بیابانى ئه‌نباره‌وه كراوه و تیرۆریستان ویستوویانه له نوخه‌یب و كه‌ربه‌لا نزیك ببنه‌وه، به‌ڵام فرقه‌ى عه‌باس به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و شه‌ڕ و پێكدادان دروست بووه، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس و کەسێکی سڤیل کوژران و دوو پۆلیس و پێنج هاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دوێنێ شه‌ممه لە هێرشێکی داعشدا بۆ سەر ناوچەی مکێشیفە لە پارێزگای سەڵاحەدین، ١٠ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران و چواری دیکەش برینداربوون.
هاوکات چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن، رێكخراوى تیرۆریستى داعش بارودۆخی خراپى عێراق بكه‌نه هه‌لێك بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ى خۆیان.