دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پارەی هاوکاری

وەزیری پلاندانانی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت" ‌ڕۆژانی دوو شەممە و سێ شەممەی ئەم هەفتەیە دەست بەدابەشكردنی هاوكاریەكە دەكرێت”.

نوری سەباح دلێمی، وەزیری پلاندانانی حكومەتی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە" زیاتر لە 18 ملیۆن هاووڵاتی عیراق ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی پارەی هاوكاری نووسیوە، كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا یان ڕێكارەكانی بەرگرتن لەو ڤایرۆسە زەرەریان پێگەیشتووە".

لە گەڵ دەرکەوتنی کۆرۆنا لەمانگی ڕابردوودا لە ڕێگەی لینكێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقەوە فۆڕمی هاوكاری بۆ ئەو هاووڵاتیانەی مووچەیان نییە بڵاوكرایەوە و لە سەرتاسەری عیراق و هەرێم ئەو فۆڕمە پڕكرایەوە و بڕیارە لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بڕی هاوكاریەكە دابەش بكرێت.

 


PM:06:46:03/05/2020