ئاسایش: چەكدارێكی داعش لە سەنگاو دەستگیر كرا

ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی دەستگیركردنی چەكدارێكی داعشی لە ناحیەی سەنگاو راگەیاند.  

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە رایگەیاند"هێزەكانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەهەماهەنگی لەگەڵ یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگاو توانیان كەسێكی بەرەگەز عەرەب موالید ١٩٨٨ دەستگیر بكەن".

رونیشیكردوەتەوە: ئەو كەسە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە پەیوەندی كردوە بەڕیزەكانی داعشەوە لەپارێزگای نەینەوا لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر بەماددەی ٢ی تێرور راگیراوەو لێكۆڵینەوە لەدۆسێكەی بەردەوامە.




PM:11:03:03/05/2020