لەبارەی ناردنی مووچەی هەرێمەوە لە بەغدا بانکی ناوەندی عێراق روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری بانكی ناوەندیی عێراق رایگەیاند" ئێمە هیچ كێشەیەكمان نییە و هەركات بەغداد رەزامەندی بدات دەست دەكەین بە دابەشكردنی موچە".

 

کاظم نامق احمد، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ساڵی 2017 ەوە بانکی هەرێم نەماوە و بووەتە بانکی ناوەندی عێراقی / لقی هەرێمی کوردستان".

 

وتیشی" بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی هەرێمی کوردستان سەر بە بانکی ناوندی عیراقە نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان . ئەو پارەیەی لە بانکەکەشە پارەی بانکی ناوەندی عێراقیە کە سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ پەیوەندییەکی بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانەوە نییە. هەروەها  ئێمە سەرپەرشتی تەمویلکردنی پارەی  بانکی ناوەندی عێراقی/ لقی موسڵیش دەکەین".

 

ڕاشیگەیاند" هەر کاتێک وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا فەرمان بدات بە بانقی ناوەندی عێراقی ئەوکات دەتوانین ئە و بڕە پارەیە رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بکەین".



PM:11:38:03/05/2020