سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی رایگەیاند" موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌یاسا رێكخراوه، هیچ پێشنیارێكی په‌رله‌مانیش نیه تا به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه كه‌مبكرێته‌وه، هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش قبوڵ ناكرێت".
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەری لەبارەی خۆئامادەکردنی پەرلەمانی عێراقەوە بۆ دانیشتنی دەنگدان بە کابینەکەی مستەفا کازمی، ئەمشەو، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان وتی " كاتژمێر ٩ ی شەوی چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی ده‌نگدان به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و متمانه به‌كابینه‌كه‌ی ده‌درێت".
هەروەها سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتیشی " كازمی په‌یوه‌ندی باشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، ده‌توانێت له‌و رێگه‌یه‌وه رۆڵی گرنگ ببینێت له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی، ده‌شتوانێت ببێته ده‌رگایه‌كی باوه‌ڕپێكراو بۆ هه‌ڵسوكه‌وتكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی".
لەبارەی پشکی پێکهاتەکانەوە، حەلبوسی ئاشکرایکرد" هێزه شیعیه‌كان زۆرترین پشكیان له‌حكومه‌تی نوێ هه‌یه، به‌جۆرێك ١٢ پۆستی وزاریان هه‌یه، سوننه‌كانیش شه‌ش پۆست، كوردیش سێ وه‌زاره‌تی به‌رده‌كه‌وێت".