ئەمڕۆ شاندی حكومەتی هەرێم دەچێتەوە بەغدا

ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومەتی هەرێم بۆ رێككەوتنی كۆتایی لەسەر پرسی موچە و نەوت سەردانی بەغدا دەكاتەوە.

 

سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەمڕۆ وەفدی باڵای حكومەتی هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بەمەبەستی تاوتووێكردنی دۆسیە هەڵپەسراوەكانی نێوان هەولێرو بەغدا سەردانی بەغدا بكات".

 

وتیشی" ئەندامانی وەفدەكە هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت و هەمان ئەو وەفدەیە كە پێش چەند رۆژێك لەبەغدا گەڕابوونەوە، لەگەڵ حکومەتی عێراق دەست بە گفتوگۆکان لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی هەرێمی کوردستانەوە دەکاتەوە".

 
رۆژی ٢٨ی نیسان شاندێكی هەرێم بە سەرۆكایەتی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدای كرد و دوای چوار رۆژ مانەوەی لە بەغدا و ئەنجامدانی ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق شاندەكە بە بێ هیچ رێككەوتنێك گەڕایەوە هەرێمی كوردستان.
 



ئه‌م بابه‌ته ‌362 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:11:05/05/2020