وەفدێکی یەکێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان کرد

شاندێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەكات و گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیەكانی نێوانیان و پڕۆژەی لامەركەزی لە هەرێمی كوردستان دەكرێت. 

 

بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە، وەفدێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، کە پێکهاتبوون لە ژمارەیەک ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە سلێمانی، لە لایەن ژمارەیەک لە ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن، جڤاتی نیشتیمانی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ژوورەکانەوە پێشوازییان لێکرا.

 

هاوکات لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە میدیا و بەرپرسانی هەردوو حزبەكە هیچیان رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زانیاارییەکان مەبەستی كۆبونەوەكە  راگۆڕینەوەیە لەبارەی  پڕۆژەی لامەركەزی كارگێڕی و ئابوری لە هەرێمی كوردستان. 

 

 



PM:12:59:05/05/2020