سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند" رۆژی شەممەی داهاتوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەكێتی نیشتیمانی کوردستان كۆدەبنەوە".
کەمێک پێش ئێستا فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانی ڕایگه‌یاند"ڕۆژی شه‌ممەی داهاتوو پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له ئۆفیسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌بینه‌وه".
له‌باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زیه‌ت كه ئێسته له سلێمانی پڕۆژه‌یه‌كی بۆ ئاماده ده‌كرێ، به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی وتی" ئه‌و براده‌رانه‌ی سلێمانی پڕۆژه‌یه‌ك ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام ده‌بێـت جۆیهتی لامه‌ركه‌زییه‌ت جیا بكرێته‌وه و له سه‌ر ئه‌نجام پێویستی به ره‌زامه‌ندی حكوومه‌ت هه‌یه".
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا و به‌هۆی كێشه‌كانی زینی وه‌رتێ، ناكۆكی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه رووی له قووڵ بوونه‌وه كرد، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئه‌و دوو حزبه دیاریكران، به‌ڵام نه‌توانرا كۆبوونه‌وه‌كان بكرێن.