ئەنجوومەنی ناڕەزایەتیەكان كاتی خۆپیشاندانی ڕاگەیاند

ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەکان وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی نادادپەروەری و دواکەوتنی مووچە دیاریکرد. 

 

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەكان لە سلێمانی كۆبووەوە و بڕیاریاندا ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی ٧ی ٥ی ٢٠٢٠ لە بەردەم دادگای سلێمانی لە كاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ دەست بە خۆپیشاندان بكەن.

 

ئەنجوومەنی ناڕەزایەتییەكان لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەیان بەوەكردووە، كە بەهۆی دواكەوتنی مووچە و خراپی گوزەرانی هاووڵاتیان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دەست بە خۆپیشاندان دەكەنەوە.

 

ئێستا مانگی پێنجی ساڵی ٢٠٢٠ەو لە ئێستادا حکومەتی هەرێم سەرقاڵی دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکە بەبێ پشت بەستن بە بەغدا.

 



PM:04:08:05/05/2020