لە سلێمانی تەقە لە بنكەیەكی پۆلیس دەكرێت و سێ كەس بریندارە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەرەکی ئاشتی شاری سلێمانی، شەڕ لە نێوان دوو هاوڵاتیدا دروستبوو کە هەردووکیان سەرقاڵی دروستکردنی خانوون.

 

بەپێی زانیارییەکان، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئاشتی شەڕ لەنێوان دوو كەس ڕوویداوە و هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتنی (١٠٤) گەیشتوونە شوێنی ڕووداوەكە، لە ئاکامدا سێ كارمەندی پۆلیسی بنكەكە بە سوكی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانە كران.

 

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی تەقەی کردووە کوڕێ کەسێکە کە پلەی لیوایە و ویستویەتی ناوبژی بکات لەکاتی شەڕەکەدا، دواتر بەڕێوەبەری پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوە کە ڕووداوەکە دەستیپێكردووە.

 



PM:06:16:05/05/2020