وهزیری رۆشنبیریی روسیا تووشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگهیهندرا و خرایه كهرهنتینهوه.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی ڕووسیا، ئۆلگا لوبیمۆڤای، وەزیری کولتوری رووسیا ئەنجامی پشکنینەکەی ئەرێنی بووە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بڕیارە بخرێتە ژێر چاودێری پزیشکییەوە و کەرەنتینە بکرێت بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر میخایل میشوستینی، سەرۆک وەزیرانی رووسیا توشی کۆرۆنا بوو، پاشان لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ڤلادیمێر یاکوشێڤی، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانی رووسیا توشی کۆرۆنا بوو.