وەزارەتی دەرەوە بۆ پارتی یەکلایی بۆتەوە مفاوەزات بۆ دانانی فواد حسێن دەکرێت

ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" پۆستی وەزارەتی دەرەوە بۆ کورد یەکلایی بۆتەوە لەناو کوردیشدا ئەو وەزارتە پشکی پارتییە".

 

دانای جەزای عەلی کاتب پەرلەمانتاری پارتی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانیکی تایبەت بۆ " سپی " رایگەیاند" کورد سێ وەزارەتی بەردەکەوێت وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی ئیسکان و وەزارەتی داد".

 

پەرلە مانتارە کوردەکەی سەر بەپارتی راشیگەیاند" پۆستی وەزارەتی دەرەوە کە پشکی کوردەو لەنێو کوردیشدا پشکی پارتی یە، تا ئیستا یەکلایی نەبۆتەوە بۆ دانانی د. فواد حسێن و لە گفتوگۆداین بۆ یەکلاییکردنەوەی و دانانی لە پۆستی وەزیری دەرەوە".

 

تا ئێتسا هەردوو ناوی وەزارەتی داد بۆ خالید شوانی لە پشکی یەکێتی و، وەزارەتی ئیسکان بۆ نازەنین وسو لە پشکی پارتی یەکلایی بۆتەوە.

 

ئەمشەو بڕیار بوو کاتژمێر ٩ ی شەو دەنگ بدرێت بە کابینەکەی مستەفا کازمی بەلآم ژمارەی نیوە زیاتری پەرلەمانتاران ئامادەی دانیشتنەکە نەبوون و تا ئیستا تیمی مستەفا کازمی لە گفتوگۆی ساتەکانی کۆتاییدان بۆ بەستی کۆبوونەوەکە و دەنگدان بە کابینەکە.



PM:10:40:06/05/2020