پهرلهمانی عێراق، ئهمشهو متمانهی به كابینهكهی مستهفا كازمی بهخشی و له ڕێگهی تویتهرهكهی خۆیهوه پهیامێكی بڵاوكردهوه.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی حکومەتی عێراق لەڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" کاتژمێر ١:١٥ خولەک یەکەمین پەیامی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمرۆ پەرلەمان متمانەى بەخشى بە حکومەتەکەم، بی راوەستان کاردەکەم بۆ وەدەستهێنانى بڕواى گەلەکەم".
هەر لە پەیامەکەدا کازمی وتیشی" سوپاسى هەمو ئەو بەرێزانە دەکەم کە پشتگیریان لێمانکرد، هیوادارم هەمولایەنەکان هاوکاربن لە روبەروبونەوەى ئالنگاریەکان و رێکبکەون لەسەر بەرنامەیەکى نیشتمانى بۆ خزمەتکردنى عیراق".
پەیامەکەی مستەفا کازمی لە کاتێکدایە، کە شەوی ڕابردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ متمانەی بەخشیە کازمی، لە دانیشتنەکەدا لە کۆی ٢٣ وەزارەت دەنگ درا بە ١٥ وەزارەت.