واشنتن پێشوازی لە پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق دەكات و ١٢٠ رۆژی دیكەشی وەك مۆڵەت دایە عێراق بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە ڕایگەیاند" مایك پۆمپیۆ، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پەیوه‌ندى به مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێى عێراق كردووه و پیرۆزبایى لێ كردووه".
باسی لەوەشکردوە، وەك پێدانی دەرفەتێك بۆ سەركەوتنی كابینەكە، ئەمەریكا ١٢٠ رۆژی دیكەی مۆڵەت بەخشیوەتە حكومەتی عێراق، بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران و ھاوردەكردنی كارەبا و گازی سرووشتی لەو وڵاتە".
ئەمە دواى ئەوە دێت درەنگانێکى شەوى رابردوو پەرلەمانى عێراق بە زۆرینەى دەنگ متمانەى بە مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى نوێى عێراق و بەرنامەى کابینەکەى پەسەند کرد.