مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی نوێی عێراق كرد.

 

مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە توویتێکیدا نووسیوویەتی" لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق کردووە و پیرۆزبایی لێکردووە".
 
مەسروور بارزانی لە توویتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە" دەستبەکاربوونی کازمی لە کاتێکی گرنگە هەم بۆ کوردستان و هەمیش بۆ عێراق، کە بەیەکەوە رووبەڕووی ئاستەنگی هاوبەش بووینەتەوە".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە" چاوی لەوەیە لە نزیکەوە کار لەگەڵ کازمی و هەروەها کابینەکەیدا بکات".



PM:12:35:07/05/2020