دواین ئاماری تووشبووان و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان سێ ملیۆن و 833 هەزار كەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی گەیشتۆتە زیاتر لە 265 هەزار كەس.

بەپێی دواین ئامارەكانی جیهان، ژمارەی ئەو تووشبووانەی كۆرۆنا لەسەرتاسەری جیهان چاكبوونەتەوە یەك ملیۆن و 307 هەزار كەسی تێپەڕاندووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا لەپلەی یەكەمی تووشبووانی كۆرۆنادایە و زیاتر لە یەك ملیۆن كەس و 263 هەزار كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 74 هەزار كەس بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە بوونەتە قوربانی و ئیسپانیا لەپلەی دووەمدایە و زیاتر لە 253 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە 25 هەزار قوربانی هەیە.

ئیتاڵیا لەپلەی سێیەمدایە و زیاتر لە 214 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 29 هەزار قوربانی لەو وڵاتە هەیە و لەبەریتانیا زیاتر لە 201 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 30 هەزرا قوربانی تۆماركراوە.

هاوكات لەڕووسیا زیاتر لە177 هەزار تووشبوو و زیاتر لە 1600 قوربانی لەو وڵاتەدا هەیە و  لەفەرەنسا زیاتر لە 174 هەزار تووشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە 25 هەزار قوربانی تۆماركراوە.
 


PM:12:59:07/05/2020