قایمقامیه‌تی سلێمانی بڕیاری داخستنی چه‌ند شوێنێكی ده‌ركرد
لیژنه‌كانی قایمقامیه‌ت له ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، چه‌ند شوێنێكی داخست.
لیژنه هاوبه‌شه‌كانی ته‌ندروستی قایمقامیه‌تی سلێمانی له ناحیه‌ی بازیان حه‌وت شوێنی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییان داخست و بڕیاریشی داوه كه خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی بكاته‌وه.
د.هاوبه‌ش سدیق، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی هاوبه‌شه‌ی ته‌ندروستی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌هۆی پابه‌ند نه‌بون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن لیژنه‌كه حه‌وت شوێنی وه‌رگرتنی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی له ناحیه‌ی بازیان داده‌خات".
وتشی" له ناحیه‌ی بازیان به‌هۆی نه‌بونی پزیشكی ده‌رمانساز له شوێنه‌كه‌دا، دو ده‌رمانخانه داخراوه چونكه ئاماده‌نه‌بونی پزیشك سه‌رپێچییه له رێنماییه‌كانی كاركردن، به‌هۆی هه‌ستیاری ده‌رمان و پێدانی رێنماییه‌كانی كات و چۆنیه‌تی به‌كارهێنان پێویسته پزیشكی ده‌رمانساز له ده‌رمانخانه‌كاندا ئاماده‌بێت، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه داده‌خرێت".
د.هاوبه‌ش سدیق راشیگه‌یاند" نۆرینگه‌كان بڕێكی زۆر ده‌رمانیان هه‌بوه كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه، بۆیه پێنج نۆرینگه له ناحیه‌ی بازیان داخراون، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و به‌هاوكاری لیژنه‌كانی ناحیه‌ی بازیانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌ت و و لیژنه‌ی باڵا و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی بازیان، سه‌رجه‌میان دراخراون و خاوه‌نه‌كانیشیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
PM:10:09:07/05/2020