" یەکێتی کۆبوونەوەی شەممەی لەگەڵ پارتی هەڵوەشاندەوە "


دوای دانانی چەند وادەیەک بۆ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی و دواجار رێککەوتن شەممە ٩ی ئایار لەهەولێر کۆببنەوە، بەڵام یەکێتی بڕیاری دا ئەو کۆبونەوەیە هەڵوەشێنێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست " سپی " کەوتووە هەڵوەشانەوەی کۆبوونەوەکە بەبڕیاری یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووەو پەیوەندی بە کۆبوونەوەی دوێنی پەرلەمان و هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ ( سۆران عومەر ) و هەموو ئەو لێدوانە گرژانە دێت کە دوای ئەو کۆبوونەوەیەی پەرلەمان لە نێوان هەردوو فراکسیۆنی پارتی و یەکێتیدا روویداوە.
 
تا ئێستا مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دوای کۆنگرە کۆنەبوونەتەوە، یەکێتییەکان ئەمە وا راڤە دەکەن کە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی ئامادەنییە دان بەم سەرکردایەتییە نوێیەدا بنێت و مامەڵەی لەگەڵدا بکات، هەرچەندە رای نێچیرڤان بارزانی و کەسانێکی نێو مەکتەبی سیاسی پارتی بەو شێوەیە نییە.


بارگرژی و ساردی پەیوەندی نێوان یەکێتی و پارتی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵمەتە راگەیاندنەی لەدوای " رادەستکردنەوەی" مستەفای سەلیمی بەئێران و، هێنانی هێز بۆ زینی وەرتێ و، پرسی لامەرکەزیەتی سلێمانی و، پرسی پارێزبەندی پەرلەمانیش وەک رووداوێکی نوێ، هاتەسەر کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان ئەو دووهێزە.
 


PM:12:31:08/05/2020