مستەفا کازمی بانگهێشتی یەکەم وڵاتی عەرەبی کرا

سعودیە وەك یەكەم وڵات مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق بە فەرمی بانگهێشت دەكات.

 

نوسینگەی مستەفا كازمی راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند" محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعودیە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی شای سعودیەی بە مستەفا كازمی راگەیاند، هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كردووەتەوە".
 
هەر لە راگەیاندراوێکدا هاتووە" جێنشینی شای سعودیە باسی لە رۆڵی عیراق کردووە لە نزیككردنەوەی تێڕوانینەكان لە ناوچەكە، هاوكات بانگهێشتنامەیەكیشی ئاراستەی کازمی کردووە بەمەبەستی سەردانیکردنی بۆ سعودیە".

 

بەپێی راگەیەنراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لای خۆیشیەوە مستەفا کازمی لە پەیوەندییە تەلەفونیەکەدا جەختی لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان سعودیە و عێراق لە هەموو بوارەکاندا کردووەتەوە و رایگەیاندووە" ئامادەیە هەموو هەوڵێکی خۆی لەو پێناوەدا بخاتەگەڕ".



PM:04:42:08/05/2020