ئەمشەو لە پەلامارێکی چهكدارانی داعش بۆسەر هێزهكانی پۆلیسی فیدڕاڵی خۆرئاوای شارۆچكهی خورماتوو، سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چوار پۆلیس بریندار بوون.
حسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە نزیك ناوچەی سەلمان بەگ-ی سەر بە شارۆچكەی خورماتوو، چەكدارانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بە بۆمب هێرشیانكردوەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵیی عیراق".
ئاشكراشیكرد: كه هێرشەكە لەرێگەی بۆمبێكهوه ئهنجامدراوه كه لە قەراغی شەقامێك چێنراوه و لەكاتی تێپەڕبوونی ئۆتومبیلەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی لە دورەوە تەقێنراوەتەوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی خورماتوو ئەوەشی خستەڕوو، تەقینەوەكە بووەتە هۆی برینداربونی چوار پۆلیس و تێكشكاندنی دوو ئۆتۆمبیلی زرێپۆشی پۆلیسی فیدراڵی.