سەرۆک وەزیرانی نوێی عیراو لە سێیەم رۆژی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک وەزیران کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی دەرکرد.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، كه تێدا ژماره‌یه‌ك بڕیاری نوێی ده‌ركردوه، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ش ده‌ستپێكردنی دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی یاساییه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامدانی توندوتیژی و سه‌رجه‌م روداوه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی عیراق له مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠١٩ تاوه‌كو ئه‌مڕۆ.
هاوکات كازمی، بڕیاریدا سەرجەم دەستگیركراوانی خۆپیشاندانەكان ئازاد بكات، وتیشی" ئەم حكومەتە شەفافە و حكومەتی ژوورەداخراوەكان نیە".
بریاریداوه به‌زووترین كات تاوانبارانی دژی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكرین و به بڕیاری دادگا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گەڵدا بكرێت.
هەر لە بەیانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی لەکارلابراوی دژە تیرۆری عێراق گەراندەوە پۆستەکەی، کە لەلایەن عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پێشوو لابرابوو".
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە یەکێک لە داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانی عێراق گەڕاندنەوەی ساعدی بوو بۆ پۆستەکەی وەک سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، هەروەها ئازادکردنی گیراوانی خۆپیشاندانەکان یەکێکی تر بوو لە داواکارییەکان، کازمی داواکارییەکەی خۆپیشاندەرانی جێبەجێکرد.