ئەمڕۆ بە فەرمی کابینەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی خانەنشینکران و بڕیارەکەش لە ڕۆژی ٧ی ئەم مانگەوە خراوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەک کە دەست ماڵپەڕی "سپی" کەوتووە و ئیمزای مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی لەسەرە تێیدا هاتووە" دوای متمانە بەخشین بە حکومەتی نوێ و بە گوێرەی ئەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە بڕیاریدا بە رەوانەکردنی سەرجەم ئەندامانی حکومەتی پێشو بۆ دەستەی خانەنشینی".
ئەندامانی حکومەتی پێشوو جگە لە سەرۆک وەزیران، ژمارەیان ٢٢ وەزیرە و دوای دەستبەکاربونی حکومەتی نوێ لە رۆژی ٧ی ئایار، سەرجەمیان بە پلەی تایبەت خانەنشین دەکرێن.