خانەقین.. چەکدارانی داعش پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی دەکوژن

‌وێنە: رۆژنامەنووس محەمەد فائق

بۆ دووەم شەوە لە ناوچەکانی دەوری شاری خانقین چەکدارانی داعش هێرشدەکەنە سەر هاولآتیانی کورد، ئەمشەو لە هێرشێکدا  پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی کوژران و مناڵە بچووکەکەشیان کە لەگەڵیان بوو دوای چەند کاتژمێرێک دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە خانەقینەوە بە " سپی " راگەیاند" ئەمشەو ١١ی ئایار چەکدارانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر ئۆتۆمبیلێکی مەدەنی کە پیاوێک و هاوسەر و منداڵە بچووکەکەیانی تێدابووە لە گوندی " تەفرقە" نزیک خانەقین، چەکدارانی داعش پیاوەکە کەناوی " عەلی فەرمانە" لەگەڵ هاوسەرەکەی دەکوژن، مناڵەکەشی چەند کاتژمێرێک بێ چارەنووس دەمێنێتەوە دوای دەدۆزرێتەوە.

 

دوای رووداوەکە دەرکەوتووە کە پیاوەکە پێشمەرگە بووە.

 

شەوی رابردووش لە هێرشێکی تردا چەکدارانی داعش لەکاتی کاری کشتوکاڵیدا ‌هێرشیان کردە سەر خێزانێک و لە ئەنجامدا پیاوێک و برازاکەیان کووشت.

 



AM:02:35:12/05/2020