ماوەی پێنج رۆژە مستەفا کازمی بۆتە سەرۆک وەزیران و رۆژانە ژمارەیەک بڕیار دەردەکات، لە نوێتریندا خۆی بەوەکالەت پۆستی وەزارەتی دەرەوەی پارتی پڕدەکاتەوەو دەبێت بەوەزیری دەرەوە.
ژمارەیەک بڕیاری نوێی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندرا، لەوانە مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران خۆی بڕیاری داوه كه به وه‌كاله‌ت ببێته وه‌زیری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زیری هه‌بێت.
لەنێو ئەو بڕیارانەدا، كازمی وەرزشوانی ناسراو، عه‌دنان ده‌رجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوان به وه‌كاله‌ت دەکات بە وه‌زیری رۆشنبیری، ناسر حه‌سه‌ن وه‌زیری گواستنه‌وه به وه‌كاله‌ت دەکاتە وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌ران و، نه‌بیل كازم وه‌زیری خوێندنی باڵا، به‌وه‌كاله‌ت دەکاتە وه‌زیری داد.
هەروەها بڕیاری داوه عه‌لی حه‌یده‌ر عه‌بدولئه‌میر وه‌زیری دارایی به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌ڕێوه ببات و عه‌لی حه‌مید مخلف وه‌زیری په‌روه‌رده به وه‌كاله‌ت وه‌زاره‌تی بازرگانی به‌ڕێوه‌ببات.