ئەمڕۆ ١٢ی ئایار وەفدێکی یه‌كێتی سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێی كرد و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانهوهكهش رایگه‌یاند" داوایان له یه‌كێتی كردووه، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به نه‌وه‌ی نوێ كراوه داوای لێبوردن بكات".
رێبوار عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوایان له یه‌كێتی كردوه، كه به فه‌رمی داوای لێبوردن بكه‌ن به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریی و ئاسته‌نگیانه‌ی بۆ نه‌وه‌ی نوێیان دروستكردوه.
راشیگه‌یاند: نه‌وه‌ی نوێ وه‌كو هێزێكی سیاسی ئۆپۆزسیۆن، بۆ هه‌ر قسه و باسێك كه له خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بێت، ئاماده‌ن بۆ گفتوگۆ و ده‌رگایان كراوه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی‌دا بێت.
رۆژی سێ شه‌ممه شاندی یه‌كێتی به جیا سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له سۆسیالیست و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیشی كرد‌و ئەم سەردانەش دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دێت کە تیایدا بڕیاریان داوە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ لایەنەکان باشبکەن بۆ بەرگرتن لە هەژموونی پارتی.