ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت لە هەرێمدا دەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی داوای هەنگاونان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی کوردستان دەکات.


ئارێز عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە پۆستێک بەناونیشانی " هەڵبژاردنی پێشوەختە !" نووسیوویەتی زۆربەی حزب و قەرارەکانی کوردستان لە شێواز و ئٔەنجامی هەڵبژاردنی (٢٠١٨)ی پەرلەمانی کوردستان تا یٔێشتاشی لەگەڵدابێ بە گومان و نیگەرانن" ئەمە  بۆ هۆکارێک دادەنێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت".

 
هەروەها هۆکەی تر لەلای ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی دەگەڕێنێتەوە بۆ هەلومەرجی سیاسی و ئابوری و دەڵێت "هەلومەرجە سیاسی و ئٔابورییەکانی کوردستان لە دۆخێکی نالەباردان و بە ئٔاراستەیەکی نادیاریش دەچن، بۆیە هەڵبژاردنەوەی پێشوەختەی پەرلەمانی کوردستان کارێکی گونجاوە. بێگومان تا هەڵبژاردنەکان پتر و بێگەردتربن پرۆسێسی سیاسی و دیموکرسیش پتر بۆ پێشەوە دەچێ". 

 
لەکۆتاییدا ئارێز عەبدوڵا دەڵێت" کاتی ئٔەوە هاتووە هەنگاو بە ئاراستەی هەڵبژاردنی پێش وەختەبنێین".




PM:10:47:12/05/2020