بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداراییەکی بڵاوکردەوە

هاتوچۆی سلێمانی، رایگەیاند" ئەو مامەڵانەی بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە کە كەوتونەتە سزاوە، ئەوا تا یەکی حوزەیرانی داهاتوو هیچ سزایەكی دارایی نایانگرێتەوە".

بەشی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەنراوێكیدا ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە، کە ئەو مامەڵانەی بە هۆی قەدەغەی هاتوچۆوە كەوتونەتە سزاوە، ئەوا ٢٠٢٠/٦/١، هیچ سزایەكی دارایی نایانگرێتەوە.

 

به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم راگیرا و له‌دوای جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كانیش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا ده‌وامی فه‌رمانگه‌كان ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

 


AM:11:46:13/05/2020