لە سلێمانی ئاماری مردن بە نەخۆشیەکانی دڵ بڵاوکرایەوە

تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" زیاتر لە سێ هەزار كەس لە نەخۆشخانەكانی دڵ داخڵ كراون".

 

بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەماوەی سێ‌ مانگی ڕابردوودا 890 كەس بەمەبەستی پشكنین سەردانی نەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵیان كردووە لەشاری سلێمانی، هاوكات 3105 نەخۆش بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر داخڵ كراون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" لەو ماوەیەدا 28 نەشتەرگەری دڵ و 842 قەستەرە و 550 باڵۆن و 10 پەیس مەیكەر لەنەخۆشخانەی پسپۆرییەكانی دڵ ئەنجامدراوە ، هەروەها 68 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش تۆماركراوە".

 
 



PM:12:24:13/05/2020